سەردێڕ:

بەهۆی هێرشێکەوە چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

AM:10:14:21/08/2021

2456 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باکوری بەغدا، چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ھەشتی دیکەش برینداربوون.


لەو بارەیەوە، چاوگێک لە پۆلیسی بەغدا بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت چەکداری داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان بە کاروانێکی حەشدی شەعبیدا لە قەزای تارمییە باکوری بەغدا تەقاندووەتەوە و دواتر لە ھەمان ناوچە، ھێرشیانکردووەتە سەر بارەگای لیوای ١٢ی حەشدی شەعبی.

بە وتەی چاوگەکە، لە ئاکامی ھێرشەکاندا چوار چەکداری حەشدی شەعبی کە یەکێکیان فەرماندەیەکی مەیدانییە کوژراون و ھەشتی چەکداری دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، کە ژمارەیەک چەکداری داعشیش کوژراون بێ ئەوەی ژماره‌یان دیاریی بکات.













گەلەری