سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:10:40:18/08/2021

22624 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بە بەروارد بە دوێنێ، چوار هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٦٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ هەزار و ٦٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


هاوکات، نرخی یەک ئۆنسە زێڕیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٧٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەوپێیەش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ناوخۆدا گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٩٤ هەزار دینارە.













گەلەری