بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کاراچی پاکستان ڕایگەیاند، چەند کەسێک لە ڕێگەی بۆمبی دەستیەوە بارهەڵگرێکیان تەقاندەوە و بەو هۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە هەموویان ژن و منداڵن و هەشتی کەسی دیکەش برینداربوون.
لەراگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کاراچی پاکستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە تەقینەوەکەدا لە ئاهەنگێکی یادی سەربەخۆی پاکستاندا لە شاری کاراچی روویداوە، بەهۆیەوە شەش ژن و چوار منداڵ گیانیانلەدەستداوە و هەشتی دیکەش برینداربوون.
هەر لەوبارەیەشەوە، بەڕێوبەری یەکەی ڕوبەڕوبوونەوەی
تیرۆری شاری کاراچی پاکستان ڕایگەیاند، چەند کەسێک لەڕێگەی بۆمبی دەستیەوە بارهەڵگرێکیان
تەقاندەوە کە ژن و منداڵی هەڵگرتبوو، دەستیشیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی
ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا تا ئێستا هیچ گروپ و ڕێکخراوێک
بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.
پاکستان لە ١٥ی هەشتی ساڵی ١٩٤٧ دا بەفەرمی لە
هندستان جیابوەوە و سەربەخۆی ڕاگەیاند، دانیشوانەکەشی ساڵانە لەم ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن.