سەردێڕ:

بەهۆی هەورە بروسکەوە؛ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا ٣٣ ژن بوونە قوربانی

AM:08:48:13/08/2021

48848 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هەورە بروسکەیەکەوە، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا سێ ژن گیانیان لەدەستدا و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.


میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، هەورە بروسکەیەکی بەهێز بەر خانوویەک کەوتووە لە گوندی ئەحمەر سەر بە پارێزگای زومار لە وڵاتی یەمەن، لەکاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا بووە و ئەو جۆرە ئاهەنگە پێی دەگوترێت "خەنەبەندان"، کە بەهۆیەوە سێ ژن گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات، چاوگێکی پزیشکی ئاشکرایکرد، بەشێک لەو ژنانەی کە هەورە بروسکەکە لێیداون برینەکانیان جیاوازە لە نێوان شکاوی و سوتاویه.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زۆربەی شارەکانی وڵاتی یەمەن بارانبارینێکی بەهێزی تێیدا روودەدات و بەهۆیەوە لافاو دروستبووە وچەندین کەسیش گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری