سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق بەرزترین ئاستی فرۆشتنی دۆلاری لەمساڵدا تۆمارکرد

PM:04:28:06/07/2022

5736 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا بەرزترین ئاستی فرۆشتنی دۆلاری تۆمارکردووە کە دەگاتە ٢٧٤ ملیۆن دۆلار.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە زیادکردنی ئاسای رۆژانەیدا بڕی ٢٧٤ ملیۆن دۆلار و ١٦١هەزار و ٢٢٧ دۆلاری ئەمریکی فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕە زۆرترین بڕی فرۆشتنی دۆلارە لەمساڵدا و هەر دۆلارێک بەرامبەر یەک هەزار و ٤٦٠ دیناری عێراق فرۆشراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌و برە پارەیەی لەو فرۆشتنانه‌ بەدەستهاتووە بۆ زیادکردنی باڵانسی دراوی عێراق بە ‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌كردن و کریدت کە بڕی ٢١٨ ملیۆن و ٦٩١ هه‌زار و ٢٢٧ دۆلارە تەرخانکراوە و بەشێکیشی به‌شێوه‌ی فرۆشتنی نه‌ختهینەیی رۆیشتووه‌ كه‌ بڕی ٥٥ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دۆلار بووه‌ .

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری