سەردێڕ:

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ جەژنی قوربان

AM:11:41:06/07/2022

2316 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەن بڕیارێکی تایبەت بە رۆژانی جەژن دەرکرد و ئاماژەی بەوەکردووە، سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت و کەرتی تەندروستی بە ئێشگری بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و چەند بڕیارێکی تایبەتی بە جەژنی قوربان دەرکردووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کە پابەندبن و ئەم رێکارانە جێبەجێ بکەن.

دەقی بڕیارەکان:

1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

2. بۆهەر کارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3. لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5. ڕووماڵ و هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەکان دەبێت.

6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی ڕۆژی دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان.

7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەکان بکرێت.

9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.

10. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.

12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

15. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

16. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.

17. بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.

18. دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لەڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.













گەلەری