سەردێڕ:

بەهای یۆرۆ بۆ نزمترین ئاستی ٢٠ ساڵی رابردووی دابەزی

PM:08:00:05/07/2022

4548 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەکانی ئەوروپا یۆرۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا تۆمارکرد و ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر ١٠٢ دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەکرا و پاوەنی بەریتانیش ١٪ی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا و ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دراوەكانی یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی و بەشێک لە چاودێرانیش هۆکارەی دابەزینەکە دەگێڕنەوە بۆ مەترسییەکانی گرانبوونی نرخی گازی سروشتی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو تۆمارکرد و لە بازاڕەکانی ئەوروپادا ١٠٠ یۆرۆ بە ١٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی.

هاوکات لە بازارەکانی بەریتانیادا پاوەنی بەریتانی بەرێژەی ١٪ی بەهاكەی لەدەستداو لەساڵی ١٩٨٥ەوە تا ئێستا ئەمە دووەم جارە پاوەن بەوشێوە دابەزین تۆماربكات و نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١١٩ دۆلاری ئەمریکیە.

هەریەک لە لیرەی توركی، كرۆنی سویدی، دۆلاری ئوستڕالی، یەنی یابانی، و رۆبڵی روسیش دابەزینیان تۆماركردووە و هەرچی سەبارەت بە نرخی دۆلارە بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی تۆماركردووە و دووبارە ئەو دراوە باڵادەستی خۆی بەسەر بازاڕی دراودا نیشانداوە.













گەلەری