سەردێڕ:

بە دەستڕێژی گولـلە؛ بەرپرسێکی باڵای عێراق کوژرا

PM:05:22:10/08/2021

34540 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لەکاتی لابردنی زیادەڕۆییدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و دوای ئەوەی گەیەنرایە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، عەبیر خەفاجی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لەچوارچێوەی سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتی لابردنی زیاندەڕۆییەکانی ناوچەی مەعمەلچی لە پارێزگای کەربەلا، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و سێ گولـلەی بەرکەوتووە و بەسەختی برینداربووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای بریندارکردنی، دەستبەجێ سەرۆکی شارەوانی کەربەلا دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و لە یەکەی چاودێری ورد چارەسەری بۆ دەکرێت.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی سەختی برینەیەکەوە ئێوارەی ئەمڕۆ عەبیر خەفاجی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.













گەلەری