سەردێڕ:

ماددەیەکى پەیوەست بە کورد کارى لیژنەیەکى پەرلەمانى عێراقى پەکخستووە

AM:10:26:10/08/2021

3052 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆى هەبوونى ناکۆکى سیاسى لەسەر چەند بڕگەیەکى دەستورى، کارى لیژنەکەیان پەکخراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە یونادم یوسف کەنا ئەندامی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند، بەهۆى هەبوونى ناکۆکى سیاسى لەسەر چەند بڕگەیەکى دەستورى لەوانە مادەى ١٤٠ کە خاڵى ناکۆکى نێوان هەرێم و حکومەتى فیدراڵە، کارى لیژنەکەمان پەکخراوە.

ڕونیشیکردەوە، لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور هیچ ڕاپۆرتێکی لە نوێنەرانی پارێزگای کەرکوک پێنەگەیشتوە لەسەر مادەی ١٤٠ .

ئاماژەشى بەوە کرد، ڕێژەی هەموارکردنەوەی دەستور لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە گەیشتە نزیکەی ٥٠ ماددە بەڵام بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە کارەکانى راگیرا.

رۆژی (٢٨ى ئوکتۆبەری٢٠١٩)، وەک وەڵامدانەوەی بەشێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عێراق، پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی ١٨ کەسیی لە نوێنەرانی فراکسیۆن و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی دەستور پێکهێنا، هەریەک لە ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوکاتە و یوسف محەمەد سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان تیایدا ئەندامن.













گەلەری