PM:03:30:08/08/2021
15756 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای باڵکئەسیر لە تورکیا ١٤ كهس گیانیان لهدهستدا و ١٨ کەسیش برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگاى خێرای زۆنگۆڵدهک – ئیزمیر روویداوە و هەرلە شوێنی رووداوەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەخێرایی سەرجەم بریندارەکانیان گەیانراونەتە نەخۆشخانەکان، سێ برینداری دیکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە کاتی گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
حەسەن شڵداک پارێزگاری باڵکئەسیریشدەڵێت، چارەسەرکردنی ١٨ برینداری دیکەی
رووداوەکەش بەردەوامە و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەتەواوی نازانرێت و لێکۆڵینەوە
دەربارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئەو پارێزگارە باسى لەوەشکردووە، هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی
بریندارەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکانیان گیراوەتەبەر.