پرتەقاڵ نهێنی جوانی پێستە

AM:08:45:01/11/2023

5248 جار خوێندراوەتەوە

پرتەقاڵ یەکێکە لە میوە بەتامەکانی زستان کە سوودی بۆ تەندروستی جەستە هەیە، دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان کە یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست دەدات لە وەرزی سەرما و وشکیدا.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " راي اليوم" دا ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی پڕتەقاڵ دەکات بۆ پێست، بەم شێوەیە:

زیادبوونی بەرهەمهێنانی کۆلاجین: ڤیتامینC کە لە پرتەقاڵدا زۆرە، بەشدارە لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، ئەمەش یارمەتیدەرە لە رێگریکردن لە نیشانەکانی پیربوون و دروستبوونی چرچ و لۆچی.

دووبارە دروستبوونەوەی خانەکانی پێست: ڤیتامین A لە پرتەقاڵدا یارمەتی گەشەی خانەکانی پێست دەدات و ڕێگری لە تێکچوونی پێست دەکات، ئەمەش پێکهاتەی پێست باشتر دەکات و ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش.

پاککردنەوەی کونیلەکان و کەمکردنەوەی زیپکە: پرتەقاڵ یارمەتی کەمکردنەوەی قەبارەی کونیلەکان دەدات و پاکیان دەکاتەوە لە پیسی و چەوری زیادە، ئەمەش ئەگەری دەرکەوتنی زیپکە و پەڵە کەمدەکاتەوە.

شێدارکردنی پێست: پرتەقاڵ بڕێکی زۆر ئاو و زەیتی سروشتی تێدایە کە یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات.

پاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی: ڤیتامین A وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکات و بەشدارە لە پاراستنی پێست لە تێکچوونی تیشکی سەروو بنەوشەیی.
A.A