پزیشکێک هۆشداریی دەدات لەبارەی پۆشاکی تەسکەوە

PM:01:52:25/01/2022

2420 جار خوێندراوەتەوە

هەنێک کەس ئارەزووی پۆشینی جلی تەسک دەکات کە پێی وایە جوڵەکانی ئاسانتر دەکات و باشتر دەتوانێت کارەکانی ڕاپەڕێنێت، ئەمجۆرە پۆشاکانە هەرچەندە جوانە بەڵام کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی بەجێدەهێڵێت.

مالپەڕی عەینی میسری لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، ئیڤۆ گریبە پزیشکی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە پۆشاکی تەسک تەنیا هەستی نائارامیت پێ نابەخشێت بەڵکو مەترسی بۆ سەر تەندروستیی دروست دەکات، ڕێگری دەکات لە ئاڵوگۆڕی هەوا، بەهۆیەوە پلەی گەرمی لە ژێر جلەکەدا بەرزدەبێتەوە و ئارەقکردنەوەی پێست زیاد دەکات.

بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ئارەقکردنەوەی پێست زیان بە سوڕی خوێن دەگەیەنێت بە جۆرێک سوڕی خوێن خاودەبێتەوە، لە ئەنجامدا ژانەسەر و لاوازبوونی تەکیز و بێهۆشبوونی بەدوادا دێت.

ئەو پزیشکە رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەکاتی لەپێکردنی پانتۆڵی تەسک کاریگەریی نەرێنی بۆ گونەکان لە پیاوان و ئەندامی مێینەی ژنان دەبێت، ئەگەریهەیە لە پیاواندا ڕێژەی تۆوەکان کەمبێتەوە و هەوکردن و کەڕو لە گونەکان و ناوچەی زاوزێ دروست ببێت، پانتۆڵی تەسک ئازار لە پشتدا دروست دەکات، هەر بۆیە گرنگە ئەو پۆساکانە لەبەربکرێن کە قیاسیان گونجاوە.

ئ.ل