پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:30:19/01/2022

28184 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

قورسترین شت بۆت مامەڵەکردنە لەگەڵ کەسانی چواردەورت، رەنگە ئەوانی تر بە کەسێکی کەلە رەق وەست بکەن، دوورکەوتنەوەکەت لەوانی تر وەک شکست سەیر مەکە، ئەمە شتێکی کاتیە، ئەگەر هەستت بە تەنیای کرد لەگەڵ هاوڕێیەک یان ئەندامێکی خێزانەکەتدا قسە بکە.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ کێشەت بۆ دروست دەبێت لە هەڵنژاردنی دیاریەکی گونجاو بۆ خۆشەویستەکەت، یادگاریەکانی رابردوو رەنگە ئازارت بدەن، هەوڵدە بیریان لێنەکەیتەوە و خۆت بە چالاکیەکی بەرهەمهێنەوە سەرقاڵ بکە.

دووانە 21/5 - 21/6

رێگە مەدە بێزاری زاڵ ببێت بەسەرتا و کاریگەری هەبێت لەسەر ئاستی کارکردنت، کاتێکی زیاتر بە خۆشەویستەکەت بدە، پەلە مەکە و لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو شتێکت بۆ روون دەبێتەوە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

سروشتت خۆسدەوێت و حەز بە بینینی دیمەنی گوڵ و سەوزایی دەکەیت، ئەگەر هەفتەیەکی قورس و دوورو درێژت بەڕێکرد، هەوڵدە بچیتە دەرەوەی شار و لە قەرەباڵغی دوورکەویتەوە.

شێر 23/7 - 22/8

کۆبوونەوەت لەگەڵ هەندێ کەس و وتی هەندێک زانیاری رەنگە هۆکاری سەرنەکەوتنی پرۆژەیەکی داهاتووت بن، وریابە و بزانە لەگەڵ کێدا مامەڵە دەکەیت، گرنگی بە تەندروستیت بدە و بەبێ گوێدانە قسەی ئەوانی تر ئەوە بکە کە دڵخۆشت دەکات.

فەریك 23/8 - 22/9

کۆمەڵێک گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراو لە ڕۆتینی کارەکەتدا ڕوودەدات، ڕەنگە نەتوانینت ڕاستەوخۆ بەرهەمی هیلاکیەکەت ببینیتەوە، بەڵام تۆ دەفەتی ئەوەت بۆ ڕەخساوە کە بتوانیت بیرکردنەوەکانت بەرەو پێش ببەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

پێویست ناکات خۆت بگۆڕیت بۆ ئەوەی کەسانی چواردەورت قبوڵت بکەن، پێویستە بە ئاگاداریەوە هەڵسووکەوتی کەسانی دەوروبەرت بکەیت، پێویستە وریاتر بیت لە پاراستنی نهێنیەکانت کو دەستی خۆت دا.

دووپشك 23/ 10-21/11

تۆ هەمیشە کاتێک دەگەیتە سەرکەوتن هەمیشە شتێک دروست دەبێت وات لێ دەکات هەست بە دڵتەنگی بکەیت لەبارەیەوە، ڕەنگە کەسێک بەغیلیت پێ ببات بۆیە قسەی ناخۆش بکات لەبارەتەوە و ئەوەش هەستی دڵتەنگیت لەلا دروست بکات.

كەوان 22/11 - 21/12

هەر کارێک کە دەیکەیت چارەسەرێکی تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەوڵ مەدە کە یەک چارەسەر بۆ چەند کێشەیەکی بەکاربهێنیت، وریایانە چارەسەریەکان هەڵبژێرە، هەندێک بارودۆخ لەمڕۆدا پێویستیان بە جدی بوون و مامەڵەیەکی وریایانە بێت و هەندێکیشیان زۆر ئاسای بتوانیت تێیان بپەڕێنیت

گیسك 22/12 - 19/1

ڕەنگە تۆ پێت وابێت کە شتەکانی چواردەورت بەرەو خراپی دەچن یان هەستێک کە چیتر توانای بەردەوامیت نیە، بەڵام بەختێکی باشت هەیە کە شتەکانی ژیانت ئاڕاستە دەکەن بەرەو ڕێگەیەکی ڕاست، بۆیە ئارام ببەرەوە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

هەست بە گەشەکردن دەکەیت، بە هێواشی وردە وردە بەرەو باشتر هەنگاو دەنێیت، دەتەوێت زیاتر دەربارەی شتەکانی چواردەورت بزانیت، کاتێک کەسێکی وەک خۆت دەبینیت هەست بە ئاسودەی دەکەیت، ئاگاداربە لەوەی کە هەندێک تایبەتی مەندی خۆت بە شاراوەی بهێڵیتەوە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ ڕەنگە بکەویتە کێشەوە لەگەڵ کەسانی چواردەورت، ڕەنگە ئەو کەسە نزیکترین هاوڕێت بێت، تەنانەت ڕەنگە لەگەڵ دایکت بێت کە پێی وابێت هەموو شتێک دەزانێت و هەموو ئەو شتانەی کە تۆ پێویستە بیکەی ئەوانەن کە ئەو پێت دەڵێت، بە وریایەوە مامەڵە بکە ڕەنگە کەسانی چواردەورت بە باشی نەتوانن لێت تێبگەن.

ئ.ل