توێژنەوەیەک.. بۆنی خۆشەویستەکەت خەم ڕەوێنە و سترێس ناهێڵێت

PM:03:05:05/12/2021

3716 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی کچەکان حەزیان بەبۆنی خۆشەویستەکەیان هەیە، ئەمەش لەڕاستیدا دەرکەوتووە بۆنی خۆشەویستەکەت دەتوانێت سترێس و ڕاڕایی نەهێڵێت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە توێژینەوەیەکدا باسی ئەمە دەکات:

توێژینەوەکە لەسەر ٩٦ خانم کرا و داوایان لێکرا بۆنی تیشێرت بکەن.

پیاوەکان داوایان لێکرا تیشێرتێک بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لەبەربکەن بەبێ بەکارهێنانی بۆن و هیچ جۆرێکی دیکە لە بەرهەمەکانی بۆنخۆشکردن.

داواشیان لێکرا خواردن نەخۆن و جگەرەش نەکێشن.

سێ جۆری تێشیرت هەبوون، یەکێکیان لەلایەن هاوەڵەکەیەوە. یەکێکیان لەلایەن کەسێکی دیکە، سێیەم دانەش تیشێرتێکی لەبەرنەکراو.

هەر خانمێک داوایان لێکرد بە کوێرانە یەکێک لە تیشێرتەکان بۆن بکات. پاشان خرانە بەر تاقیکردنەوەیەک بۆ ئەوەی ڕێژەی سترێس و ڕاڕایان بەرز ببێتەوە.

وەک چاوپێکەوتنی کار و تاقیکردنەوەی مێشک.

تێستی ڕێژەی کۆریسترۆڵ( هۆرمۆنی سترێس) لە جەستەیاندا کراو و پرسیاریان لێکرا لەسەر ئەوەی کە چەند هەست بە ڕاڕای دەکەن.

لە ئەنجامدا، دەرکەوت کە خانمانەی کە بۆنی تیشێرتی هاوەڵەکە کوڕەکەیان کردووە کەمتر ئەزموونی سترێس و ڕاڕایان کردووە پێش و دوای تاقیکردنەوەکەش بەبەراورد بەوانەی کە بۆنی تیشێرتی کەسێکی نامۆیان کردووە. خانمان خۆیان هیچیان نەوت لەسەر ئەوە و تەنیا بەتاقیکردنەوەکە دەرکەوت.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بۆنی هاوەڵ و خۆشەویستەکەت کاریگەری لەسەرت هەیە.

تەنانەت ئەگەر لەکاتی غایبوونیشیدا، بەبۆنەکەی سترێس نامێنێت و دەزانیت بوونی ئەوە.

ئەمەش دەکرێ هۆکارەکەی ئەوە بێت بۆ پرۆسەی گەشەسەندی مرۆڤایەتی.

خەڵکەکان لەکۆنیشدا لە کەسە نامۆکان ترساون. بەتایبەت نێرەکان.

کەوایە دەکرێ بۆنی کەسی نامۆ هۆرمۆنی کۆریسترۆڵ بەرز بکاتەوە ئەگەر خۆشمان بێ ئاگاشبین لێی.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ئافرەت لە بۆنکردندا باشترن .

ر.ئ