لە هەفتەیەكدا دەبێت چەند جار قژت بشۆیت؟

PM:09:53:22/07/2021

5880 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر هەن کە نازانن هەفتەی چەند جار قژیان بشۆن تا بە تەندروستی بمێنێتەوە و زیانی پێنەگات، ئەمەش پرسیارێکە کە لە گوگڵدا بەڕاددەیەکی زۆر سێرچی بۆ دەکرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت"ی تایبەت بە هەواڵە زانستییەکان، قژی مرۆڤ کاتێك چەور دەبێت پێویستی بە شۆردنە، دروستبوون و بڵاوبوونەوەی چەورییەکانیش بە قژدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بەپێی جیناتەکانیان.

بەڵام ئەگەر بمانەوێت بەشێوەیەکی گشتگیر باسی ئەمە بکەین ئەوا گرنگە چەند خاڵێك رەچاو بکەین، بەم جۆرە:

جۆری پێستت:

ئەگەر پێستت وشکە، ئەوا هەفتەی جارێك بۆ دووجار پێویستی بە شۆردن هەیە، لەکاتێکدا ئەگەر قژت چەور بێت ئەوا پێویستت بەوەیە کە زیاتر بیشۆیت.

بونیەتی قژت:

درێژی قژت و جۆرەکەی کاریگەری هەیە لەسەر خێرابڵاوبوونەوەی چەوری بەناویدا، ئەگەر قژت ئەستوور و لولبێت ئەوا باشتروایە هەفتەی یەکجار بیشۆیت.

بەڵام ئەو کەسانەی کە قژیان نەرمە ئەوا دوو جار و زیاتر دەبێت بیشۆن.

شێوەی قژت:

گرنگە بزانیت شێوەی قژت چۆنە بەجۆرێك ئەگەر قژت زوو وشکدەبێتەوە و موخورکە دەبات ئەوا دەبێت کەمتر بیشۆیت و بهێڵیت زیاتر بە چەوری بمێنێتەوە بۆئەوەی لە شکان بیپارێزیت.