ئەو کەسانەی کە ڕاهێنانە وەرزشییەکان ئەنجام دەدەن پێویستە ئاگاداربن و بزانن کە ئەو خۆراکانەی لەدوای ڕاهێنانەکان دەیخۆن هێندەی ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان گرنگییان هەیە و کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی تا چەند سوود لە ڕاهێنانە وەرزشییەکان ببینن.
ماڵپەڕی "الجزیرە"، لە بابەتێکدا
ئاماژەی بەو خۆراکانە کردووە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان پێویستە
بوخرێن و بەمجۆرەن:
- ئەو ژەمەی دەیخۆیت بڕی ۱٥ بۆ ۲٥
گرام پڕۆتینی تێدابێت.
- کاربۆهایدراتی تێدا بێت تا وزە بداتەوە بە جەستە
و جێی ئەو بڕە بگرێتەوە کە لە کاتی راهێناندا سوتێنراوە.
- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو یان ئەو شلانەی کە ئاویان
زۆرە و شەکریان کەمە وەک شەربەتە فرێشەکان.
- سنگی مریشک یان گۆشتی ماسی تونە لەگەڵ نۆک و زەڵاتە.
- هێلکەی کوڵاو لەگەڵ تەماتە و سەوزەکان.
-پەتاتەی کوڵاو لەگەڵ سنگی مریشک.