بەکارهێنانی
ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە چارەسەردا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ
سەردەمی میسری کۆن، ڕەچەڵەکی رووەکەکە دەگەڕێتەوە بۆ باکوری ئەفریقا و باشووری
ئەوروپا، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا رووەکەکە لە سەرتاسەری جیهاندا دەچێندرێت.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕیhealthline،
چەند هۆکارێکی سەرەکی هەن کە وادەکەن ئەلۆڤێرا بەکاربهێنیت:
١-پێست
دەپارێزێت لە سووتان بەهۆی خۆرەتاوەوە
٢-پێست
دەپارێزێت لە چەوربوون
٣-چاکبوونەوەی
برینەکان خێراتر دەکات
٤-پێست
دەپارێزێت لە چرچبوون
٥-پەڵەو
ڕەشی ڕوخسار لادەبات
٦-خورانی
پێست ناهێڵێت
٧-یارمەتی
چاکبوونەوەی زیپکە دەدات