لەبەر ئەم هۆکارە هیچ کات نانی بەیانی پشتگوێ مەخە

AM:08:28:19/10/2021

2972 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە ژەمە گرنگەکان بەیانیانە کە سوودێکی زۆری بۆ جەستە و مێشک هەیە و لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەتپارێزێت، بەڵام بەشێک لە خەڵکی بەبێ زانینی گرنگیی ئەم ژەمە پشتگوێی دەخەن.

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستیی سەنتەری شەکرەی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، پشتگوێخستنی ژەمی بەیانیان مەترسیی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کە نەخۆشییەکی درێژخایەنە زیاتر دەکات.

لە توێژینەوەکەدا کە لێکۆڵینەوەی لەسەر شیکاری ١٠٠ هەزار کەس کردووە، ئەوانەی ژەمی بەیانیان نەخواردووە مەترسیی توشبوونیان بە شەکرەی جۆری دوو زیاتر بووە بە رێژەی لە %٣٣.

ئەوانەی لە هەفتەیەکدا چوار ڕۆژ ژەمی بەیانیان خواردووە مەترسیی توشبوونیان بەو نەخۆشییە درێژخایەنە بە ڕێژەی لە %٥٥ کەمیکردووە بە بەراورد بەو کەسانەی کە ژەمی بەیانیان نەخواردووە.

شارەزایان هۆکاری پشتگوێخستنی ژەمی بەیانیان بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، زۆرکەس لەبری ژەمی بەیانیان لە نیوەی ڕۆژەکەدا خواردنێکی خێرا دەخۆن، ئەمەش زیانی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە و نابێتە جێگرەوەی ژەمی بەیانیان.