ئاریاس جاڤان 'دونیا دەگۆڕێ'ـی بڵاوکردەوە

PM:12:10:15/10/2021

2972 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "دونیا دەگۆڕێ"بڵاوکردەوە.

ئاریاس جاڤان لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆکلیپی 'دونیا دەگۆڕێ'ـی بڵاوکردەوە و لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام لەبارەی کلیپە نوێکەی وتی " هیچکات بەرهەمێکتان بەم شێوەیە گوێ لێ نابێ کە لە هەر بەشێکی گۆڕانیەکە جیاوازیو هەستێکی تایبەتی تیا بەدی بکەی."

هاوکات لەسەر پارچە ڤیدیۆی تیزەری ڤیدیۆکلیپەکەی نویسیویەتی "ئەم هاوارە هاواری شێرێکی ماندووە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆمدا" و دەڵێت هەموومان پێویستمان بە هاوارێکی ئاوایە.

ئاماژەی بەوەش کردووە "دونیا دەگۆڕی" بەرهێمکە لە ناخی دڵیەوە وتویەتی و دەڵێت "هەموو وشەکانی لە کەسایەتیمدا بوونی هەیە".

ئاماژەی بەوەدا کە تێکست و میلۆدییەکەی کاری خۆیەتی و کاری ڤیدیۆگرافی لەلایەن شاکیبا امیریکەوە بۆ ئەنجامدراوە.

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهاباتە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە.