ئەم وڵاتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغە دەکات

PM:05:37:27/03/2024

1120 جار خوێندراوەتەوە

رۆن دیسانتیس، پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا، یاسایەکی واژۆکرد کە تێیدا منداڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناتوانن هەژمار دروست بکەن.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی دیسانتیسدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "دیسانتیس یاسایەکی واژۆکردووە کە تێیدا منداڵانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵان هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لێ قەدەغە کراوە، هەروەها منداڵانی تەمەن ١٤ بۆ ١٥ ساڵ بۆیان نییە هەژماریان هەبێت تەنها بە رەزامەندی دایک و باوکیان نەبێت".

پارێزگارەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە زۆر رووەوە زیان بە منداڵان دەگەیەنن، بەم یاسایەش دایک و باوکان باشتر دەتوانن منداڵەکانیان لە هەر ناوەڕۆکێکی زیانبەخش بپارێزن.

لە بەیاننامەکەدا روون نەکراوەتەوە کە چۆن ئەم یاسایە لە چوارچێوەی دەستووری دەوڵەتدا جێبەجێ دەکرێت، ئەو میکانیزمانەی پشتڕاستکردنەوەی تەمەنەی کە بەکاردەهێنرێت، هەروەها باس لەوە نەکراوە کە ئایا پێویستە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەژماری ئێستای منداڵانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵ بسڕنەوە یان نا.

H.Y