ئایا درز لە بڕبڕەی پشتدا مەترسی دروست دەکات؟

PM:05:30:27/03/2024

2096 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر میخائیل رێزانتسێڤ، پسپۆڕی ئێسک و جومگەکان روونیدەکاتەوە، درز لە پشتدا نەخۆشی نییە ئەگەر ئازاری نەبێت، بەڵام دەرکەوتنی ئازار بەو هۆیەوە نیشانەی چەند نەخۆشییەکە.

ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گەزیتا.رو دەڵێت:" درز لە بڕبڕەی پشتدا بە هۆی زۆر هۆکارەوە دەردەکەوێت، لەنێویاندا لاوازی ماسولکە، هەروەها کێشەی وەک تێکچوونی فتق و گرژبوونی ماسولکە، جگە لەوەش دەشێت ئەمە وەڵامی ناڕاستەوخۆی جەستە بێت بۆ نیشانەی هەوکردنی جومگەکان".

بە وتەی ئەو، درز و هەستکردن بە ترازان لە بڕبڕەی پشتدا دەکرێت بەهۆی بەرکەوتنی فیزیکییەوە بێت لەگەڵ رووی جومگەکان و پێویستی بە چارەسەریش نییە، ئاماژە بەوە دەکات کە کچانی گەنج کە جەستەیەکی ناسکیان هەیە زۆرجار تووشی دیاردەیەکی لەو شێوەیە دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد: درزتێکەوتنی جومگەکان شتێکی تاڕادەیەک باو و ئاساییە، چونکە لە واقیعدا زۆر شوێن هەیە لە جەستەماندا کە ریشاڵ و ماسولکەکان لە تەنیشت پێکهاتە ئێسکییەکانەوە هەڵکەوتوون و لە کاتی جوڵەدا جومگەکان لینج دەکەن، دەخلیسکێن یان باز دەدەن لەنێوان یەکتردا، هۆکارێکی تریش کاربۆنی ئازاد لە کاتی جێگۆڕکێدا کە پێی دەوترێت درزی فیزیۆلۆژی.

بە وتەی ناوبراو، زۆرجار لە حاڵەتەکانی چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەی کە دەبنە هۆی چرچ و لۆچی و هیچ ئاماژەیەک بۆ نەشتەرگەری نییە، نەخۆشەکە خولێکی چارەسەری فیزیایی و شێلان و راهێنانی تایبەت ئەنجام دەدات.

H.Y