خێرایی چاوتروکاندن ئاماژەیە بۆ چەند نیشانەیەکی تەندروستی

PM:05:03:27/03/2024

9724 جار خوێندراوەتەوە

چاوتروکاندن جوڵەیەکی خودکارانەیە کە بە گشتی بەبێ ویستی خۆمان ئەنجامی دەدەین، بە درێژایی رۆژ نزیکەی ١٥ جار لە خولەکێکدا چاوتروکاندن روودەدات.
بەپێی بابەتێکی "لوبنان ٢٤" ئەم جوڵەیە پێویستە بۆ ئەوەی چاو بە شێداری بمێنێتەوە و رووی برژانگەکان پاک ببێتەوە، بەڵام زۆرجار شێوازی چاوتروکاندن دەشێت ئاماژەبێت بۆ نەخۆشی یان کێشەیەکی جەستەیی دیاریکراو
.

ئەگەر ژمارەی تروکاندنی چاو زیاد بوو ئەوە نیشانەی ئەمانەی خوارەوەیە:

١. وشکبوونەوەی چاو، بەرهەم نەهێنانی فرمێسک بەتەواوی یان خراپی کوالیتی فرمێسک دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاوەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە چاوەکانت لە هەوڵدا بۆ بەدەستهێنانی شێی زیاتر بتروکێنیت، ئەم نەخۆشییە بە "شۆگرین" ناسراوە، نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارە کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاو و دەم.

٢. دڵەڕاوکێ، دڵەڕاوکێ و فشار دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی رێژەی چاوتروکاندن و ئەمەش رەنگە میکانیزمێکی ناخودئاگیانە بێت بۆ کەمکردنەوەی فشار.

٣. خوران یان هەستیاری روودەدات، بەرکەوتن بە ماددە وروژێنەرەکان یان مادەی هەستیاری، وەک دوکەڵ، تۆز، گەردیلە یان ماددە کیمیاییەکان، دەبێتە هۆی ناڕەحەتی چاو یان خورانی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی چاوتروکاندنی زۆر.

٤. گرژبوونی دەمارەکان بە شێوەیەکی ناخودئاگایانە، گرژبوونە دەمارییەکان بریتین لە جوڵەیەکی ناخودئاگایانە کە کاریگەری لەسەر پێڵوی چاوەکان دەبێت و دەبێتە هۆی خورانی زۆر.

٥. ماندوێتی چاو، بەسەربردنی ماوەیەکی زۆر لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەر یان تەلەفزیۆن دەبێتە هۆی ماندووکردنی چاوەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی فرێکوێنسیی چاوتروکاندن لە وەڵامی فشاری چاودا.

لە راپۆرتەکەدا روونیکردووەتەوە، کاتێک چاوتروکاندن خاو دەبێتەوە و دەگمەن دەبێت، ئەوە نیشانەی ئەو نەخۆشیانە، لەوانە:

١. بلفارۆسپازم، نەخۆشییەکی دەمارییە کە بە گرژبوونی ناخودئاگایانەی ماسولکەکانی دەوروبەری چاوەکان دەناسرێتەوە، لە ئەنجامدا فرێکوێنسیی چاوتروکاندن کەم دەبێتەوە.

٢. دیستۆنیا، هەروەها دیستۆنیا دەتوانێت کاریگەری لەسەر ماسولکەکانی پێڵوی چاو هەبێت، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی چاوتروکاندن بەهۆی گرژبوونی نائاسایی ماسولکەکانەوە.

٣. ئیفلیجی دەموچاو، ئیفلیجی دەموچاو زۆرجار بەهۆی تێکچوونی دەمارەکان یان نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی بێڵ، کاریگەری لەسەر ماسولکەکانی پێڵوی چاو دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چاوتروکاندن لە کەسەکەدا.

٤. زیانگەیشتن بە چاو، تێکچوونی چاو یان زەبر و زەنگ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چاوتروکاندن بەهۆی خراپی کارکردنی ماسولکەکانی پێڵوی چاو.

٥. کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان، رەنگە هەندێک لە دەرمانەکان کاریگەری لاوەکییان هەبێت وەک کەمکردنەوەی رێژەی چاوتروکاندن، بۆیە گرنگە راوێژ بە پسپۆڕێکی چاودێری تەندروستی بکەیت ئەگەر هەستت بە گۆڕانکاری لە رێژەی چاوتروکاندن کرد.
H.Y