ئایفۆن لە نوێکردنەوەی سیستمی iOS پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت

PM:02:42:27/03/2024

3364 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ سوود لە زیرەکی دەستکرد وەردەگرێت لە نوێکردنەوەی سیستمی داهاتووی iOS 18، کە چەندین تایبەتمەندی لەخۆدەگرن.

کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد لە مۆبایلەکانیدا زیاد بکات، کە چەندین تایبەتمەندی لەخۆدەگرن کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی پێشکەوتووتر بۆ بەکارهێنەرانی.

ئەم تایبەتمەندیانە لە زۆرێک لە بەرنامەکانی ناو ئایفۆنەکاندا بەردەستن، دیارترینیان: (بەرنامەی کامێرا، بەرنامەی وێنە و دەنگی سیری Siri)

بڕیارە کۆمپانیاکە لە کۆنفرانسی "WWDC 2024" لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئاشکرای بکات.

بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن چێژ لە تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد وەربگرن کە لەناو ئایفۆنەکەدا دروستکراون، ئەوانیش بریتین لە:

١. دەنگی کەسی:

تایبەتمەندی دەنگی کەسی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم دواییەی Accessibilityکە ئەپڵ لە نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی iOS 17 بۆ ئایفۆنەکانی زیاد کردووە، ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەو کەسانەیە کە کێشەی بیستن یان قسەکردنیان هەیە، لە رێگەیەوە دەتوانن بە دەنگی خۆیان ئەوەی دەیانەوێت بینووسن، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکەن.

٢. دەقی ڕاستەوخۆ:

Live Text تایبەتمەندییەکە بە AI کاردەکات و لە ئایفۆنەکاندا بەردەستە، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی دەق لە وێنەکانەوە کۆپی و دانانەوە بکەیت.

٣. باشترکردنی ڕاستکردنەوە وشە:

ئەپڵ تایبەتمەندی AutoCorrect ی باشتر کردووە، توانیویەتی هەڵەکان بە وردتر لە پێشوو چاک بکاتەوە و پێشنیارەکان پێشکەش بکات کە گونجاوترە لەگەڵ ئەو بابەتەی کە لەسەری دەنووسیت.

٤. بەکارهێنانی زیرەکی دەست کرد بۆ وێنەگرتن:

زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی کامێرای ئایفۆن زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی تەنەکان لە وێنەکاندا بە کوالێتییەکی بەرز، سەرەڕای ئەوەش cinematicتەکنەلۆژیای AIبەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی فۆکەس بخاتە سەر بابەتە سەرەکییەکەی ناو ڤیدیۆکە.
A.A