تەواوکەری خۆراکی تا چەند کاریگەری لەسەر وەرزشوانان دروست دەکات؟

PM:12:16:27/03/2024

1960 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆران مەترسییەکانی تەواوکەری خۆراکیان ئاشکراکردووە کە وەرزشوانان دەیخۆن و یارمەتی بەهێزبوون و پتەوبوونی ماسولکەکانی جەستەیان دەدات، بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکان، بێ ئاگان لەو زیانە تەندروستییە مەترسیدارانەی کە بەرکەوتەی دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی.

کاپتن "باسم السيد" ڕاهێنەری لەشجوانی ڕوونیکردووەتەوە کە تەواوکەرە خۆراکیەکان کە وەرزشوانان بۆ پتەوبوون و گەورەبوونی ماسولکەکانیان دەیخۆن ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر دەکەن و کاریگەریی خراپ لەسەر جەستە دروست دەکات.

ئەو کەسانەی تەواوکەرییە خۆراکییەکان دەخۆن، ئەوانەن کە ناتوانین بە شێوەیەکی سروشتی بارستەی ماسولکەکان زیاد بکەن بۆیە جگە لە خۆراکی تەندروست و دروست پەنا بۆ تەواوکەرییە خۆراکییەکان دەبەن، بۆ نموونە، لە ئەگەری ئەوەی جەستە پێویستی بە بەدەستهێنانی ٣٠٠ گرام پرۆتین هەبێت، بەڵام کەسەکە نەتوانێت لە رێگەی خۆراکەوە ئەو بڕە بەدەست بهێنێت، ئەوا لەم کاتەدا ناچار دەبێت پشت بە تەواوکەری خۆراکی ببەستێت.

کاپتن باسم ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوکەرە خۆراکیەکان ئەگەر بە بڕی گونجاو و لە ژێر چاودێری پزیشک و ڕاهێنەراندا بخورێت، ئەوا مەترسی دروست ناکەن، بەڵام ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت بەبێ چاودێری پزیشک و ڕاهێنەران مەترسییەکی گەورە لەسەر جەستە دروست دەکات چونکە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر گورچیلە و جگەر دەبێت.

ئەو تەواوکەرە خۆراکییانە پیاوان بە درێژایی تەمەن توشی لاوازی توانای سێکسی دەکاتەوە لە ژنانیشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی موو، هەروەها هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک یان جەڵتەی دڵ و مێشک جگە لەوەش کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی تاکەکەسەکە دەبێت، هەر بۆیە زانایان هۆشداریی دەدەن لە خواردنی ئەو جۆرە تەواوکەرە خۆراکییە، پێویستە وەزشوانان زیاتر گرنگی بە خۆراکی تەندروست بدەن، تەواوکەرە خۆراکیەکان تەنها لە کاتێکدا بیخۆن کە جەستە پێویستی پێی بێت ئەویش لە ژێرچاودێری پزیشک و راهێنەران.
A.A