خۆراک کاریگەری
لەسەر وزە و کارکردنی دروستی جەستە هەیە، هەروەها خواردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ
کە هەموو پێکهاتە خۆراکییەکانی تێدایە گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی.
ماڵپەڕی "
الطبي" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە گرنگترین جۆرەکانی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا
کردووە، بریتین لە:
١. شیر: سەرچاوەیەکی
گرنگی کانزای پۆتاسیۆمە و یارمەتی زوو تێر بوون دەەدات لەگەڵ رێگری کردن لە زیاد
بوونی کێش، قەڵەوی و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس.
٢. ماست: یەکێکە
لە هەرە خۆراکە گرنگەکان و دروست وایە رۆژووان بە درێژایی مانگی رەمەزان بیخوات چ کاتی پارشێویان دوو سەعات دوای بەربانگ.
٣.سپێناخ: یەکێکە
لە بەسوودترین سەوزە گەڵاتۆخەکان و دەکرێت بە کوڵاوی یان بە شێوەی زەڵاتە یان وەک شله بخورێت .
٤. سەوزەوات:
هەموو جۆرەکانی سەوزە بایەخی تایبەتی خۆیان
هەیە چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینC ، B ، کانزای کالسێوم، پۆتاسیۆم،
ماددە ریشاڵییەکان، ماددە دژە ئۆکسانەکان و بڕێکی زۆر لە ئاو.
٥.هێلکە: سەرچاوەیەکی
گرنگی ماددە پڕۆتینەکانە و یارمەتی باشتر کارکردنی غوودەی دەرەقی دەدات لەگەڵ نەهێشتنی
هەستی برسییەتی لە رۆژداو یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی خۆراک لە پارشێو و لە
کاتی رێجیم کردن .
S.A