یاسەمین سابری: مەرجی من بۆ هاوسەرگیریی راستگۆییە لە کەسەکەدا

PM:10:34:26/03/2024

264 جار خوێندراوەتەوە

خانمە ئەکتەری میسڕیی یاسەمین سابری لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ عەمرو ئەدیب رایگەیاند "کەسایەتی پیاوی راستگۆ و بوێری خۆشدەوێت". دەشڵێت "شتێک نییە بە ناوی خۆشەویستی لە یەکەم بینینیدا".

یاسەمین سابری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ عەمرو ئەدیب لە بەرنامەی "بیگ تایم" لە بارەی ژیانی هونەریی خۆی و چەند نهێنییەکی ژیانی خۆی باسکرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا خانمە ئەکتەرە وتی "من پارە بە ئاسانی بەدەستدەهێنم، لەبەرئەوەی پێشتر زۆر بە قورسی کارم بۆ کردووە، ئێستا دەتوانم ئیتر چێژی لێ ببینم".

وتیشی: "من ئەو پیاوانەم خۆشدەوێت کە خاوەن کەسایەتییەکی بەرزن و راستگۆن، چونکە زیاتر پیاوەتییان پێوە دیارە".