بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو؛ نرخی زێڕ لە هەرێم دابەزیوە

PM:08:21:26/03/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدا جێگیرە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە هەرێمیش، هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٩٨ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٩٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٠هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٥٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٧٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٥٢٠ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٥٥ هەزار دینار

S.A