پسپۆڕێکی خۆراک: لە دوای شکاندنی رۆژوو ئەم سێ میوەیە بخۆن

PM:06:15:26/03/2024

13068 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای شکاندنی رۆژوو جەستەت داوای شیرینی دەکات بۆ هاوسەنگکردنی شەکری ناو خوێن، زۆربەی جار بە شیرینی دەستکرد یان ئەو خواردنەوانەی شیرینن ئەم بۆشاییە پڕدەکەینەوە، بەڵام دەتوانیت شیرینییەکەت لە سەرچاوەی سروشتییەوە وەربگریت و سوودێکی زۆریش بە جەستەت بگەیەنیت.

ئێکترینا ناومۆڤا پسپۆڕی بوار خۆراک لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ئیندیا ئۆف تایمز" ئاماژە بەوە دەکات ، بۆ ئەو کەسانەی بەرۆژوو دەبن لە دوای شکاندنی رۆژوو خواردنی ئەم سێ میوەیە باشترین کارە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە جەستەتدا دروست بووە، ئەوانیش:

١. سێو، ئەگەر سێوی سور بێت باشترە لەبەرئەوەی رێژەی شەکری تەواوت بۆ دابین دەکات.

٢. هەنار، سوودێکی زۆری هەیە بۆ هاوسەنگکردنی شەکر و ئاستی فشاری خوێن.

٣. پرتەقاڵ، پرتەقاڵ هەمیشە بۆ ئەو کەسانە پێشنیار دەکرێت کە حەزیان زۆر بەشیرینی هەیە و لێی تێرنابن، بەتایبەت لە دوای شکاندنی رۆژوو، پرتەقاڵ وا دەکات هەست بە تێربوون بکەیت و شەکری ناو خوێنت هاوسەنگ بێت.