چەند رێگەیەک بۆ ئەوەی بە هەموو جلێکەوە کەشخە دەربکەویت

PM:05:52:26/03/2024

4260 جار خوێندراوەتەوە

کەشخەیی تەنها پەیوەندیی بەو جلانەوە نییە کە لەبەریان دەکەیت، بەڵکو بەشێوازی لەبەرکردنیانەوە هەیە، بۆ ئەمەش دەبێت ئەو رێگەیانە بزانیت کە یارمەتیت دەدەن شێوازت تێک نەچێت و لەکاتێکدا جلێکی جوان دەپۆشیت شتێکی هەڵەت نەکردبێت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک رێگە و نهێنی کردووە کە دەبێت هەمووان بیزانن و بە هەند وەریبگرن بۆئەوەی هەموو کات بە کەشخەیی دەربکەون، کە دیارترینیان ئەمانەن:

١.بۆئەوەی جلەکەت لە جلشۆردا چرچ و لۆچ نەبێت لەکاتی وشککردنەوەیدا چەند پارچەیەک سەهۆڵ بکەرە ناو جلشۆرەکەوە و بە ١٥ خولەک وشکی بکەرەوە.

٢. ئەو جلانەت کە لە قوماشی لۆکەن بە وریاییەوە بیانشۆ، بەبێ بەکارهێنانی ئاوی گەرم، هەروەها دەتوانیت لەجیاتی شۆردن بیخەیتە کیسێکی داخراوەوە و بۆماوەی شەوێک لە بەفرگردا دایبنێیت، بەم جۆرە بۆنی نامێنێت و پێویست بە شۆردن ناکات.

٣.ئەو چاکەتە جڵدەی لەبەری دەکەیت دەکرێت بەهۆی رەقییەکەیەوە جوان نەوەستێت لەبەرتدا، بۆ ئەمەش هەڵمێک دابگیرسێنە لە حەمامەکەتدا و چاکەتەکە دابنێ تا ‌هەڵمەکە بەریدەکەوێت، بەمە نەرم دەبێتەوە، بەڵام نابێت زۆر بیهێڵیتەوە و دەبێت بەهیچ جۆرێک نەینوشتێنیتەوە لەم کاتەدا بۆئەوەی چرچی لێدەرنەکەوێت.

٤. با ئێکسسوار و جانتا و پێڵاوەکەت لەگەڵ جلەکانتدا بگونجێن.

٥.هەموو جارێک پێڵاوێکی گەورەتر لە قەبارەی قاچی خۆت هەڵبژێرە بەتایبەت ئەگەر دەچیت بۆ بۆنەیەک و ماوەیەکی زۆر دەمێنیتەوە.

٦. ئەگەر جلی خەت خەتت لەبەرکرد دڵنیابەرەوە لەوەی خەتەکانی ستونی بن، چونکە ئەمە وادەکات باڵات بەرزتر و جەستەت جوانتر دەربکەوێت.

S.A