ناسا: مانگی داهاتوو خۆرگیرانی تەواوەتی روودەدات

PM:04:36:26/03/2024

8408 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسا رایگەیاند، لە رۆژی ٨ـی نیسانی ئەمساڵ دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی روودەدات و خۆر بەشێوەیەکی ئەڵقەیی بۆ ماوەی دوو بۆ چوار خولەک دەردەکەوێت، دەشڵێت، "رووداوێکی دەگمەنە و ٢٠ ساڵ جارێک روو دەدات".

زانایانی گەردوونی پێشبینی دەکەن لە رۆژی ٨ـی نیسانی ئەمساڵدا دیاردەی خۆرگیرانی تەواو رووبدات. ئاژانسی ناساش دەڵێت، ماوەی خۆرگیرانەکە دوو بۆ چوار خولەک دەبێت.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی فەلەکناسان، لەگەڵ دیاردەی خۆرگیرانەکەدا رووداوێکی دەگمەن روودەدات کە ٢٠ ساڵ جارێک روودەدات، ئەویش دەرکەوتنی ئەڵقەی خۆرە بەهۆی ئەو بڵێسە ئاگرانەی لە خۆرەوە دەردەچن.

فەلەکناسان و ئاژانسی ناسا باس لەوە دەکەن، ئەو رووداوە دەبێتە رووداوێکی دەگمەن و سەرنجی بینەران رادەکێشێت و ئەگەر کەشوهەوا رێگر نەبێت، ئەوا رووداوەکە لە بەشێکی ئەمریکا و مەکسیک بە روونی دەبینرێت.

S.A