کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

PM:01:55:26/03/2024

31656 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە کاتەکانی ئێوارەدا نمەباران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و لە کاتەکانی ئێوارەدا نمەباران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، رێژەی دابارینیش لە دهۆک زیاتر دەبێت.

باسی لەوەش کرد، پلەکانی گەرما لە دهۆک بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر دادەبەزن.

ئەوەشی خستووەتە روو، سبەی چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ بەتایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٧

سلێمانی : ١٦

دهۆک : ١٤

کەرکوک : ١٩

هەڵەبجە : ١٧

زاخۆ : ١٣

سۆران : ١٢

حاجی ئۆمەران : ٥

گەرمیان : ٢١