تیک تۆک پلانی پڕۆژەیەکی پەروەردەیی بۆ هەرزەکاران هەیە

PM:01:23:26/03/2024

600 جار خوێندراوەتەوە

دەستپێشخەرییەکی نوێیە و کاردەکات بۆ پێشخستنی چۆنیەتی دروستکردنی پلاتفۆرمەکەی بۆ ئەوەی بەکارهێنانی سەلامەت بێت بۆ هەرزەکاران.

پلاتفۆرمەکە هاوینی رابردوو رایگەیاندبوو کە پلانی هەیە ئەنجومەنی جیهانی لاوان لە هەرزەکاران پێکبهێنێت بۆ ئەوەی ئامۆژگاری بکات وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی فراوانتر بۆ بەرزکردنەوەی تایبەتمەندییە سەلامەتییەکان بۆ بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکە.

دەستپێکردنی ئەم توێژینەوەیە لە کاتێکدایە کە توێژینەوە جیهانییە نوێیەکان کە لەلایەن YouGov بە هاوبەشی لەگەڵ ConnectSafely ئەنجامدراوە لەسەر زیاتر لە ١٢ هەزار هەرزەکار و دایک و باوکی هەرزەکارانی تەمەن ١٣ بۆ ١٧ ساڵان خواستی دەرفەتی زیاتر بۆ کارکردن شانبەشانی پلاتفۆرمەکان ئاشکرا دەکات.

تیک تۆک بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Praesidio Safeguarding کە دەزگایەکی تایبەتە بە سەلامەتی ئۆنلاین ئەنجومەنی جیهانی گەنجانی دروستکرد.

ئەنجومەنەکە لە ١٥ هەرزەکاری مووچەخۆر پێکهاتووە کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ ساڵدایە کە نوێنەرایەتی کۆمەڵێک کۆمەڵگا و وڵات دەکەن، لەوانە ئەمریکا، بەریتانیا، بەرازیل، ئەندەنوسیا، ئێرلەندا، کینیا، مەکسیک و مەغریب.

گروپەکە بۆ یەکەمجار لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کۆبوونەوە، پێشتریش دووەم کۆبوونەوەی خۆی تەواو کرد، کە شو کیو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تیک تۆک ئامادەی بوو.

ئەنجومەنی جیهانی لاوان پلانە سەرەکییەکانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ داناوە، کە بریتین لە گرنگیدان بە خۆشگوزەرانی هەرزەکاران و گشتگیری بۆ یارمەتیدان لە دڵنیابوون لەوەی تیک تۆک بەردەوام دەبێت لە رەخساندنی ژینگەی سەلامەت بۆ گەنجان بۆ ئەوەی خۆیان بن.

ئەم راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە تیکتۆک بەرەنگاریی پڕۆژە یاسایەک دەبێتەوە کە بایتدانس ناچار دەکات پلاتفۆرمەکە بفرۆشێت یان رووبەڕووی قەدەغەکردن دەبێتەوە لە ئەمریکا.

H.Y