دووبارە بەکارهێنانەوەی زەیت چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستە هەیە؟

AM:11:47:26/03/2024

1872 جار خوێندراوەتەوە

دووبارە بەکارهێنانەوەی زەیتی چێشتلێنان چەندین کاریگەری خراپ لەسەر جەستە دروست دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " Medical News Today" توێژینەوەکیان بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوە دەکات دووبارە بەکارهێنانەوەی زەیتی چێشتلێنان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی زەهایمەر و بیرچوونەوە، هەروەها دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکان.

توێژینەوەکە لەسەر ئاژەڵان ئەنجامدراوە و  دەرکەوتووە، دەبێتە هۆی زیادبوونی فشاری ئۆکسجینی و هەوکردن لە شانەکانی جگەردا، زیانێکی بەرچاوی قۆڵۆن لەم ئاژەڵانەدا بەدیکراوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی چەندین کاریگەری خراپ لەسەر جەستەیان.

تیمی لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی تامیل نادو لە هیندستان بۆیان دەرکەوتووە، ئەو زەیتە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ، ئەگەری تێکچوونی خانە دەمارییەکانیان زیاتر کردووە، لەگەڵ ئەوەی زیانێکی بەرچاوی بە جگەر و قۆڵۆن گەیاندووە، هەموو ئەمانەش زیانێکی بەرچاو بە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەگەیەنێت، کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مێشک دروست دەکات.

هەربۆیە دووبارە بەکارهێنانەوەیزەیتی چێشتلێنان چەندین مەترسی لەسەر جەستە دروست دەکات.

A.A