پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:42:26/03/2024

26124 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 – 19/4

ئەمڕۆ هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت، لەوانەیە هەست بە بێهێزی بکەیت و نەتوانیت وەک پێویست سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت. باشترە ئەگەر گرنگی بە پشوودانت بدەیت بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستیت تێکنەچێت،ئەگەرنا ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دروست دەکات، لە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەدا هاوسەنگی دروست دەبێت، لە هەر بڕیارێکی گرنگی خۆتدا پشتگیری تەواوی ئەو بەدەست دەهێنیت، باری داراییت ئاسایی دەبێت ئامۆژگاریت دەکرێت زیاتر گرنگی بە پاشەکەوتکردن بدەیت.

گا 20/4 - 20/5

رۆژەکەت زۆر تایبەت دەبێت، دەرفەتت دەبێت چەند هەنگاوێکی گرنگ بنێت، سەرکەوتنی گەورە لە کارەکەت بەدەست دەهێنیت، هەروەها لەوانەیە سەرچاوەیەکی نوێی داهاتت دەست بکەوێت، لە دۆخێکی وادا هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت ڕێنمایی لە کەسێکی نزیکی خۆت وەردەگریت، پێویستە ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

دووانە 21/5 - 21/6

خۆشی و ئارامی لە ژیانی خێزانیتدا دروست دەبێت، کاتیکی خۆش لە هاوبەشی ژیانت بەسەردەبەیت، لێکتێگەیشتنی نێوانتان زیاتر دەبێت، هەروەها ئەمڕۆ دەتوانیت بڕیارێکی گرنگیش بدەیت کە پەیوەندی بە پەیوەندییەکەتانەوە هەیە، ئەمڕۆ بەهۆی خەرجییە ناپێویستەکانەوە زۆر نیگەران دەبیت، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت کە خۆت بەدوور بگرێت لە نیگەرانی زۆر، رۆژەکەت لە رووی تەندروستییەوە باش دەبێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ بەهۆی زیادبوونی کێشەکانتەوە هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت بە ئارامییەوە چارەسەری کێشەکانت بکەیت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، لە روانگەی داراییەوە رۆژەکەت باش دەبێت، بەڵام پێویستەهاوسەنگی لە نێوان داهات و خەرجییەکانتدا بپارێزیت، جگە لەمەش دەبێت خۆت لە مامەڵەی قەرزیش بەدوور بگرێت، بەپەلە بڕیاری پەیوەندیدار بە کارەکەتەوە مەدە، ئەگەر نا کێشەکانت زیاتر دەبێت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەگەر لە شوێنی کارەکەت ناکۆکیت لەگەڵ هاوکارێکت هەبووە، ئەوا ئەمڕۆ هەموو کێشەکانتان یەکلایی دەبێتەوە، . باشترە ئەگەر ئاگات لە قسەکردن و ڕەفتارەکانت بێت، بەم زووانە گۆڕانکاری ئەرێنی لە کارەکەتدا دەبینیت، هەڵوێستی هەڵەی هاوسەرەکەت دەتوانێت ئارامی ماڵەکەت تێکبدات، لە دۆخێکی ودا ئامۆژگاری دەکرێت کە خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت.

فەریک 23/8 - 22/9

خۆشەویستی و سۆز لە پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا زیاد دەکات، ، ڕەنگە هەندێک لە کێشە گەورەکانت چارەسەر بکرێن، ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵی کار کردن دەبیت، هەموو ئەرکە هەڵپەسێردراوەکانت تەواو دەکەیت، لە رووی دەروونی و جەستەییەوە هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت بە ژیرانە مامەڵە داراییەکانت ئەنجام بدەیت، باشترە خۆت لە مامەڵەکردنی قەرز بەدوور بگریت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

لە رووی کارەوە رۆژەکەت زۆر باش دەبێت، لەسەر بەهێزی توانا و متمانە بەخۆبوونت، دەتوانیت سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنیت، ئەگەر پلانت هەیە لەگەڵ کارەکەی ئێستاتدا کارێکی بچووکی تر بکەیت ئەوا ڕەنگە دەرفەتێکی باشت بۆ ڕەخسێت، لە ژیانی خێزانیدا ئارامی و بەختەوەری دەبێت. ئەمڕۆ کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت.

دووپشک 23/ 10-21/11

ئامۆژگاری دەکرێت گرنگی تەواو بە کارەکانت بدەیت، تا زیاتر کار بکەیت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، لە هەمان کاتدا پێویستە هاوسەنگی لە نێوان ژیانی خێزانی و کارکردنتدا بپارێزیت، هەوڵبدە کاتێکی زیاتر بدەیت بە هاوسەرەکەت، بەم شێوەیەش پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت و لێکتێگەیشتنی نێوانتان باشتر دەبێت، دۆخی تەندروستیت بە باشی دەمێنێتەوە.

كەوان 22/11 – 21/12

لە ژیانی تایبەتی خۆتدا بەختەوەر دەبێت، چەند بڕیارێکی گرنگی دارایی دەدەیت، لەوانەیە داهاتەکەت زیاد بکات، بەم زووانە ڕزگارت دەبێت لە هەموو کێشە داراییەکانت، وابەستەیی سۆزداریت بە ئەندامانی خێزانەکەتەوە زیاد دەکات، لە دۆخێکی وادا نیگەرانییەکانت کەمتر دەبنەوە،بە جۆش و خرۆشییەکی زۆرەوە کارەکانت ئەنجام دەدەیت، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت.

گیسک 22/12 - 19/1

بە هیچ شێوەیەک بەرامبەر تەندروستی خۆت بێباک مەبە، ئەگەر نا ڕەنگە کێشەکانت زیاتر ببێت، کەشوهەوای ماڵەکەت ئارام دەبێت، ڕەنگە کێبڕکێ لە شوێنی کارەکەت زیاد بکات، لە دۆخێکی وادا ئامۆژگاری دەکرێت کە کاری قورس بکەیت، لەوانەیە لە داهاتوودا ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنیت، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت کە هاوسەنگی لە نێوان ژیانی کەسی و پیشەیی خۆتدا بپارێزیت، باشتر دەبێت ئەگەر لەگەڵ کاردا کات بۆ خێزانەکەت تەرخان بکەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەگەر دەتەوێت بە هاوبەشی بازرگانی بکەیت، ئەوا پێویستە بڕیارەکەت زۆر بە باشی بیریان لێبکەیتەوە، هەروەها دەبێت خۆت لە تەمبەڵی بەدوور بگرێت، دەبێت بەتەواوی کات تەرخان بیت بۆ کارەکانت، ئەمڕۆ هاوسەرەکەت باری دەروونی زۆر باش دەبێت، هەروەها لەوانەیە دیارییەکی بەنرخی لێ وەربگریت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

پێویستە زیاتر گرنگی بە ژیانی هاوسەرگیریت بدەیت،ئەمڕۆ کاتێکی زۆر خۆش لەگەڵ هاوسەرەکەت بەسەردەبەیت، ئەگەر ڕووبەڕووی هەر کێشەیەکی پەیوەست بە کارەکەتەوە بوویتەوە ئەوا کێشەکەت چارەسەر دەکرێت، ئەمڕۆ دەتوانیت بڕیارێکی گرنگیش بدەیت کە پەیوەندی بە کارەکەتەوە هەیە، ئامۆژگاری دەکرێت کاتت بەفیڕۆ نەدەیت لەسەر شتی بێ کەڵک.
A.A