بۆچی پێویستە دوای بەربانگ چای نەعنا بخۆیتەوە؟

PM:10:03:25/03/2024

2064 جار خوێندراوەتەوە

چای نەعنا یەکێکە لە خواردنەوە تایبەت و تەندروستەکان لە مانگی ڕەمەزاندا کە دەتوانیت پشتی پێ ببەستیت، چونکە بەرگری جەستە بەرزدەکاتەوە، تەندروستی هەرس باشتر دەکات.

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی " eating well" دا ئاماژەی پێکراوە خواردنەوەی چای نەعنا یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس، هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنی ڕیخۆڵە.

باسیشی لەوە کردووە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەڵمژینی ماددە خۆراکییە تەندروستییەکان.

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، چای نەعنا چەوری جەستە دەتوێنێتەوە، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە لە پرۆسەی هەرسکردندا، هەروەها گرژی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.

چای نەعنا تەندروستی دەم و ددان باشتر دەکات و بۆنی دەم ناهێڵێت، جەستە بە گشتی لە بەکتریا ڕزگار دەکات.

چای نەعنا لە ئازاری گەدە و غازات و گرژبوونی کۆئەندامی هەرس ڕزگارت دەکات، بۆیە پێشنیار دەکرێت دوای بەربانگ چای نەعنا بخورێتەوە.

A.A