چی روودەدات ئەگەر بەستەڵەکەکان بتوێنەوە؟

PM:08:41:25/03/2024

7124 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵەی رابردوودا زەوی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەی گەرمای بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وایکرد ترسێکی زۆر لەلای توێژەرانی بواری جیۆلۆجی دروست بکات و پرسیاری ئەوە دروست بێت، چی روودەدات ئەگەر بەستەڵەکەکان بتوێنەوە؟

لە توێژینەوەیەکی " سیونگ کی مین" مامۆستای زانستە ژینگەییەکان لە زانکۆی بۆهانگ لە کۆریای باشوور، دەڵێت " توانەوەی بەستەڵەکەکانی باکوور و باشوور کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، گیانلەبەرە کێوییە جۆراوجۆرەکان و زیندەوەران دروست دەکات"

هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ زیادبوونی چالاکییە بێ سنوورەکانی مرۆڤ لەگەڵ خێرابوونی شۆڕشی پیشەسازی و دامەزراندنی کارگەکان کە مادەی زیانبەخش و پاشماوەی کیمیایی بڵاودەکەنەوە، ئەمەش زیان بە ژینگە دەگەیەنێت،هەروەها گازی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسیدی نایترۆجین و ئۆکسیدی گۆگرد بە ژینگەدا بڵاودەکەنەوە.

هەموو ئەمانەش پلەی گەرمی بەرز دەکاتەوە بە تێپەڕبوونی کاتیش لێکەوتەکانی ترسناک دروست دەکەن، گرنگترینیان توانەوەی سەهۆڵەکانە لەسەر جەمسەرەکانی هەسارەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوودانی چەندین کارەساتی ناخۆش کە ژیانی مرۆڤ و زیندەوەرە زیندووەکانی دەگۆڕێت.

بە شێوەیەکی ئاسایی سەدان تا هەزاران ساڵ دەخایەنێت تا هەموو سەهۆڵەکان دەتوێنەوە، بەڵام، چی ئەگەر حاڵەتێکی لەناکاو ڕوویدا کە ببێتە هۆی توانەوەی هەموو بەستەڵەکەکان لە شەوێکدا؟

ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئەوا ئەم کارەساتانەی لێدەکەوێتەوە:

١. ئاستی دەریاکان ٦٦ مەتر بەرزدەبێتەوە، بەو پێیەش شارەکانی کەنار دەریاکانی وەک نیویۆرک، شەنگەهای و لەندەن لە ژێر لافاوێکی ترسناکدا ژێرئاو دەکەوتن.

٢. لە ٤٠%ی دانیشتوانی جیهان ناچاردەبن لە ماڵەکانیان دەربچن و شوێنی نشتەجێبوونیان بەجێبهێڵن.

٣. سەهۆڵەکەی گرینلاند و ئەنتارکتیکا لە ئاوی شیرین پێکهاتووە، بۆیە توانەوەی نزیکەی ٦٩%ی ئاوی شیرینی جیهان پێکدەهێنێت، کە ڕاستەوخۆ دەچێتە زەریاکانەوە، ئەمەش وێرانکاری لەسەر ڕەوتی زەریاکان و شێوازی کەشوهەوا دروست دەکات.

٤. ئەم توانەوەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان.

٥. لەناوچوونی چەندین زیندەوەر و ئاژەڵی کێوی.
A.A