مردنی پاڵەوانێکی جیهانی دەنگدانەوەیەکی گەورە دروست دەکات

PM:06:30:25/03/2024

37628 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێکی جیهانیی میسری لە بواری لەشجوانیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی میسر، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ئەیمەن مەجدی پاڵەوانی جیهان لە بواری لەشجوانیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، لە نەخۆشخانەیەکی شاری "طنطا" لە پارێزگای غەربیە لە باکووری وڵاتی میسر.

باوکی یاریزانەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کوڕە کۆچکردووەکەی ماوەیەکە بەدەست ئازار گەدە و قۆڵۆنەوە دەناڵێنێت، چەندین جار چووەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

باسیشی لەوە کرد کە ماوەی سێ مانگە ئەیمەن زۆر ماندووبووە بە دەست ئازارەکەیەوە، راوێژی بە چەند پزیشکێکیش کردووە بەڵام بێ سوود بووە، بەڵام بەپێی کۆتا پشکنین دەرکەوتبوو برینێکی قووڵ لە گەدە و قۆڵۆندا هەیە.

ئەیمەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام لەو ساتەدا کە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکە دوا هەناسەی داوە، پزیشکەکانیش نەیانتوانیوە ڕزگاری بکەن.
A.A