ئایا زۆر خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش؟

PM:06:15:25/03/2024

7044 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوەی ئاو یارمەتی سوتاندنی کالۆری و نەهێشتنی برسێتی دەدات، بەڵام بەڵگەی پێویست نییە کە ئاو خۆی یارمەتی دابەزاندنی کێشت بدات.

بەپێی ماڵپەڕی "هێڵس لاین"، بەکارهێنانی ئاو پەیوەندی بە خێرابوونی هەرسەوە هەیە، لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٣ توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی دوای هەر ژەمێک ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ ملیلیتر ئاوی گەرم دەخۆنەوە کێشیان زیاتر دادەبەزێت و رێژەی "بی ئێم ئای"یان کەمترە لەو گروپەی کە نەیانخواردووە.

لە توێژینەوەیەکی کۆندا دەرکەوتووە کە ئاوی سارد یارمەتی سووتاندنی ٢٣ کالۆری لە رۆژێکدا دەدات، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنەوەی ئاو پێش ژەمەکان رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەستکردن بە برسێتی و بەم شێوەیە بڕێکی کەمتر خواردن بخۆیت، بەڵام تەنها لە کەسانی کێش مامناوەنددا، روون نییە کە ئەمە چۆن ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە کێشیان زیادە یان قەڵەون.

توێژینەوە بەردەوامەکان لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەریدەخەن کە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی میتابۆلیزم یان قەڵەوییان هەیە، خواردنەوەی ئاو رەنگە یارمەتیدەر بێت لە سووتاندنی کالۆری زیاتر.

هەروەها خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی هاندانی جەستەت بۆ تێکدانی چەوری بەبێ ئەوەی شەکر یان ئەنسۆلین لە خوێندا بەرزبکاتەوە، ئەمەش رەنگە پاڵپشتی دابەزاندنی کێش بکات، بەڵام توێژینەوەیەکی دیکەی ساڵی ٢٠١٨ هیچ بەڵگەیەکی نیشان نەداوە کە خواردنەوەی ئاوی زیاتر هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کێشی جەستەی هەرزەکارانی قەڵەو هەبێت.

رەنگە خواردنەوەی ئاو یارمەتیدەر بێت بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی کێش لە درێژخایەندا، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٣، کەسێکی ئاسایی لە هەر ٤ ساڵێکدا نزیکەی ١.٤٥ کیلۆگرام زیاد دەکات.

بەگوێرەی هەمان لێکۆڵینەوە، ئەو کەسانەی رۆژانە پەرداخێک ئاوی زیادە دەخۆنەوە، ٠.١٣ کیلۆگرامیان دابەزاندووە، ئەوانەی یەک ژەم خواردنەوە شیرینکراوەکانی شەکریان بە یەک پەرداخ ئاو گۆڕیوە، زیادبوونی کێشی چوار ساڵەیان بە رێژەی ٠.٥ کیلۆگرام کەم کردووەتەوە.

H.Y