زیرەکی دەستکرد بۆ ئەپڵ بووەتە هەڕەشە

PM:05:18:25/03/2024

2016 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو دەیەیە هیچ کۆمپانیایەک بەڵێنی بازاڕی بۆرسەی لە ئەپڵ باشتر بەرجەستە نەکردووە، گۆڕینی لە کۆمپانیایەکی تایبەت بە دروستکردنی کۆمپیوتەرەوە بۆ بەنرخترین کۆمپانیا لەسەر هەسارەکە، وایکردووە پشکەکانی ببێتە بەردی بناغەی ژێرخانی وەبەرهێنان لە سەرانسەری جیهاندا.

داهێنانە یەک لە دوای یەکەکان ٣ تریلیۆن دۆلاری بۆ بەهای بازاڕی کۆمپانیای ئەپڵ زیاد کردووە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە کە یەکەم ئایفۆنی نمایش کرد، بەپێی ژمێریاری کۆمپانیای ئەلعەرەبیە بزنس و ئاماری فرۆشی کۆمپانیاکان، بەڵام لە چاوتروکانێکدا درەوشاوەیی ئەپڵ دەستی کرد بە کاڵبوونەوە، بە تایبەتی لەگەڵ شکستی کۆمپانیاکە لە هاوسەنگی لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای چیرۆکی زیرەکی دەستکرد کە بووەتە پاڵەوانی نوێی تەکنەلۆژیا.

گەشەی داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ گومانی لەسەرە و پشکەکە بە رێژەی نزیکەی ١٦ خاڵ لە "ناسداک ١٠٠" کەمتر بووە، هەرچەندە هێشتا کۆمپانیاکە داهاتێکی زۆری بەدەستهێناوە، بەڵام ئایا ئەمە دەتوانێت بەردەوام بێت لە زیادبوون بەو خێراییەی کە وەبەرهێنەران چاوەڕێی دەکەن، پرسیارێکی بێ وڵامە.

کارگێڕانی کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێن پلانی گەورەیان هەیە بۆ زیرەکی دەستکرد، کە کۆمپانیاکان هیوادارن یارمەتیدەر بێت بۆ زیندووکردنەوەی گەشەکردنیان، بەڵام تا ئێستا ئەستەمە بتوانرێت ئاسۆکانی بپێورێت، بەپێی بلومبێرگ.

بەهای کۆمپانیای ئەپڵ کە ٣ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە و لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا زۆرترینی گەیشتووەتە ٣.٠٨ تریلیۆن دۆلار، کەمتر پەیوەندی بە قەبارەی داهاتەوە هەبووە بە بەراورد بە رێژەی گەشەی ئەو داهات و قازانجانە.

نرخی ئەپڵ نزیکەی ٢٦ هێندەی داهاتی چاوەڕوانکراوە لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا، کە لە هاوینی رابردوودا نزیکەی ٣٠ هێندەی داهاتەکەی دابەزیوە.

H.Y