چۆنیەتی ئامادەکردنی شێخ مەحشی باینجان

AM:11:59:19/09/2021

5376 جار خوێندراوەتەوە

شێخ مەحشی یەکێکە لەو خواردنانەی کە تامێکی خۆشی هەیە و ئامادەکردنی کەمێک کاتی زیاتری دەوێت، بە جۆری جیاوازیش ئامادە دەکرێت.

لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی شێخ مەحشی باینجان خراوەتەڕوو:

پێداویستییەکان:

سەلکێکی گەورە پیازی جنراو

چوار دانە باینجان

دوو دەنک سیری جنراو

بەهاراتی شێخ مەحشی و بیبەری تونی هاڕاو

قیمە بەپێی پێویست

خوێ

دۆشاوی تەماتە

کەرەوزی جنراو

تەماتە

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا پیازە جنراوەکە بکە تاوەیەکەوە کە ڕۆنی تێدا قرچێنرابێت و لەسەر ئاگربێت، دواتر سیرە جنراوەکەی تێبکە.

کەمێک لە بەهاراتەکە و بیبەرە تونەکە بکە بەسەریدا و پێکەوە سوربکرێنەوە.

پاشان قیمەکە بکە ناوی و لەگەڵ کەوچکێکی چێشت دۆشاوی تەماتە، کەمێک خوێی پێوەبکە و بەجوانی سوریبکەرەوە.

لە کۆتاییدا کەرەوزی جنراوی تێبکە تا تامی خۆشتربێت و سوریبکەرەوە.

تەماتەکان قاش بکە و لە تاوەیەکی تردا سوریبکەرەوە.

باینجانەکان پاکبکە و لە ناوەڕاستدا چەقۆی لێدە بەڵام قاشیان مەکە و کەمێک خوێی پێوەکە و لە تاوەیەکدا سووریبکەرەوە.

قیمەکە بکە ناو باینجانەکانەوە و بە چیلکەی ددان دەمەکەی ببەستە.

بیخە ناو ئەو تاوەی کە تەماتەکانی تێدا سورکراونەتەوە، بەمەرجێک تەماتەکان لەژێریدا دانرابێت.

دواتر ڕیزێک تەماتە بخە سەری و سەری داپۆشە و  لەسەر ئاگر داینێ.