سەردێڕ:

نهێنی لەبەرکردنی جلی سەوز لەلایەن زیلینسکییەوە چییە؟

AM:09:28:12/04/2022

370572 جار خوێندراوەتەوە

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەو وڵاتە بەردەوام جلێکی سادەی رەنگ سەوزی سەربازی دەپۆشێت و جلوبەرگی شیک ناپۆشێت. نهێنی لەبەرکردنی ئەم جلانەی چین و نرخەکەی چەندە؟


لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیا، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا جلە فەرمی و شیەکەکانی و پێڵاوە جوانەکانی لەبەرنەکردووەتەوە و بەردەوام لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی و کۆبوونەوە فەرمییەکانی و پێشوازیکردنی لە شاندە باڵا نێودەوڵەتییەکان بە جلێکی رەنگ سەوزی سەربازی سادەوە دەردەکەوێت.

لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان، جلوبەرگەکەی زیلینکسی و سادەییەکەی بووەتە جێی سەرنج و گفتوگۆ لەسەرکردن و چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو وێنەی جلوبەرگەکانی بڵاودەکەنەوە.

چالاکوانێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە تویتەری خۆی دەنوسێت، "هاوشێوەی سەرۆکی جیهانی ئازاد.. کۆمەڵەی زیلینسکی خۆت بپۆشە"، وەک ئاماژەیەک بۆ سادەیی و هەرزانی نرخی ئەو جلانەی سەرۆکی ئۆکرانیا دەی پۆشێت.

لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نرخی ئەو جلانەی ئاشکراکردووە کە ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەیپۆشێت و نوسیوویەتی، پانتۆڵ ٣٠ یۆرۆ، چاکەت ١٢ یۆرۆ، کراس تەنها حەوت یۆرۆ، پێڵاو ٧٠ یۆرۆ.

لە بەرامبەردا، بیتەر شیف شارەزای بواری ئابوری دەنوسێت، "ئەزانین دۆخەکە سەختە، بەڵام ئایا سەرۆک قاتێکی نییە بیپۆشێت؟"

ئاماژەی بەوەشداوە، دەرکەوتنی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەو بەرگە سادەییەوە کە بەرگی فەرمی نەپۆشیبووە، ئاماژەیە بۆ بەکەم سەیرکردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە.

هەروەها، لەکاتی سەردانیکردنی شاندە باڵا فەرمییە نێودەوڵەتییەکان و لە نێویشیاندا بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە قاتێکی فەرمی و شیکی پۆشی بوو، ڤۆڵۆدیمیر زیلینکسی سەرۆکی ئۆکرانیا جارێکی دیکە بە جلوبەرگە رەنگ سەوزە سەربازییە سادەکەیەوە دەرکەوتەوە و پێکەوە بەناو شەقامەکانی کیێڤدا دەسوڕانەوە.













گەلەری