سەردێڕ:

لەم وڵاتانەی دراوسێی عێراق لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری دەدرێت

PM:02:26:10/04/2022

16912 جار خوێندراوەتەوە

ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە بەهێزەی رووی لە عێراق کرد، لە ئێستادا بەرەو وڵاتانی کەندا و کشاوە و هەریەک لە کوەیت و سعودییە هۆشداریان داوەتە هاوڵاتییانیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بنکەی چاودێری کەشوهەوای کوەیت لە راگەیەنراوێکیدا لە تویتەر هۆشداریدا لە بارەی ئەو شەپۆلە بەهێزەی خۆڵبارین کە رووی لە وڵاتەکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەکەوە ئاستی بینین کەمبووەتەوە و بۆ دووری یک کیلۆمەتر.

هەروەها، وەزارەتی تەندروستی کوەیت لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ روودانی هەر ئەگرێکی کتوپڕ و هۆشداری داوەتە هاوڵاتییان بەگشتی و ئەوانەی نەخۆشیهەستیاری و سنگییان هەیە بەتایبەتی خۆیان بپارێزن لە چوونەدەرەوە بە مەبەستی پاراستنی تەندروستییان.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستی سعودییە لە تویتەر بڵاویکردەوە، پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بەدوربگرن لەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لەو وڵاتەکردووە بۆ ئەوەی توشی هەستیاری نەبن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە هەرێم و عێراق کردوو بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردوو وپێنج کەسیش گیانیان لەدەستدا. رۆژی یەکشەممە شەپۆلەکە گەیشتە بەحرەین و قەتەر لە کەنداو.













گەلەری