سەردێڕ:

لەسەرەتای هەفتەدا دۆلار بەرز بووەوە

AM:10:40:09/04/2022

7428 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان١٠٠دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٢٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.

هاوکات، هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٦٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری