سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق هاوکاری ئەم توێژەی هاوڵاتییان دەکات

PM:02:04:05/04/2022

27164 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بە پەرلەمانی عێراقی راگەیاندووە کە ویستێکی جدیان هەیە بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی کەمدەرامەت لە مانگی رەمەزاندا.


مشعان جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشکرای کردووە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لەکاتی بانگهێشتکردنی بۆ پەرلەمان ئەوەی خستووەتەڕوو کە ویستان هەیە هاوکاری دارایی پێشکەش بەو هاوڵاتییە عێراقیانە بکەن کە پێویستیان پێیەتی.

باسی لەوەشکردوە، ژمارەی هاوڵاتییانی عێراقی ٤٠ ملیۆن کەسە و بەشێکیان لە دەرەوەی عێراق دەژین و بەشێکیشیان موچەخۆرن و باری گوزەرانیان باشە.

دەشڵێت، ئەگەر ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی پێویستییان بە هاوکاریەکەی وەزارەتی دارایی بێت و بڕی ١٥ ترلیۆن دیناریان بۆ تەرخان بکرێت ئەوا هەر هاوڵاتییەک بڕی ٧٥٠ هەزار دیناری بەردەکەوێت و ئەمەش هاوکارییەکی باشیان دەبێت بۆ بوژاندنەوەی باری ئابورییان.

لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنی هاوکارییەکەشەوە، مشعان جبوری ئەوەشی خستەڕوو، "ئاسان نیە بزانین کێ بەڕاستی شایەنی ئەو هاوکارییە، بەڵام هەموو هاوڵێکی خۆمان دەدەین هەتا هاوکارییەکانمان بگات با هاوڵاتیانی شایستە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانەدا بڕێک پارە بدەنە هاوڵاتیانی کەم دەرامەت.













گەلەری