ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەمەش نرخی دۆلار ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٨٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٨١
لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.