ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٤٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینار ە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.