سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدایە

AM:08:05:09/03/2022

5080 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ١٣١ دۆلاری تێپەڕاند، بەمەش نرخەکە لە بەرزیدا مایەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٣١ دۆلار و ٢٠ سەنت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی شەش دۆلار بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٢٦ دۆلار ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشبینیدەکرێت بەدرێژایی ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەهۆکاری جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.

بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.













گەلەری