سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزتربووەوە

AM:08:15:03/03/2022

5028 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٧ دۆلاری ئەمریکییە.


ئەمەش دوابەدوای ئەوە دێت، بەیانی دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١١٠ دۆلار و ٨ سەنت بوو، بەمەش تەنیا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ١٧ دۆلار نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بە ١١٤ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتە.

رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی حەوت رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس دەڵێت، پابەندن بە بەرهەمهێنانی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و رێژەی بەرهەمهێنان کامناکەنەوە.

بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.













گەلەری