سەردێڕ:

پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی دەوامی فەرمانگەکانەوە بڕیاری نوێی دەرکرد

PM:04:52:29/01/2022

32528 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەدا، پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا دەوامی فەرمانگەکان لە کاتژمێر ٩دا دەستپێبکات و بڕیارە لە سبەینێوە دەوام ئاسایی بێتەوە.


پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریداوە لە سبەینێ یەکشەممەوە دەوامی دامەزراوەکانی حکومەت ئاسایی بێتەوە.

رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، پارێزگاری هەڵەبجە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی شەختە لە بەیانیاندا بڕیاریدا لە کاتژمێر ٩دا دەوامی فەرمانگەکان دەستپێبکات.

لە ماوەی رابردوودا، شەپۆلێکی توندی بەفربارین و سارد و سەرما بەشێک لە شارەکانی هەرێمی گرتەوە و تیایدا لە رێگاوبانەکاندا گرفتی هاتوچۆ دروستبوو بەهۆی دروستبوونی شەختەوە بەوهۆیەوە و بە مەبەستی خۆپارێزی چەند رێکارێک بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان گیرایەبەر.













گەلەری