سەردێڕ:

جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:06:04:28/01/2022

8244 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩١.٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٩ دۆلار و٦٩ سەنت بوو.


لەگەڵ گرژتربوونی دۆخی خۆرهەڵاتی ئەوروپا و بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسییەکان لە کورتهێنانی بڕی پێویستی سوتەمەنی بەگشتی، نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەتەوە و لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩١ دۆلار و ٣٩ سەنتە.

پێشتر، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی ٠.٧٪ و بە بەهای ٦٠ سەنت بەرزبووەوە، بەمەش نرخی نەوت گەیشتە ئەو ئاستەی کە حەوت ساڵ لەمەوبەر مامەڵەی پێوەکراوە.

لەبەرامبەردا، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٨ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٧ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، رێکخراوی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی رایگەیاند، وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە هێزەکانیان دەخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا بڵاوەی پێدەکەن و چەندین کەشتی و فڕۆکەش رەوانەی ناوچەکە دەکەن بە مەبەستی پەرەوپێشچوونی جموجوڵە سەربازییەکانی سەر سنوری ئۆکرانیا.

لەلایەن خۆیەوە، ساتورویوشیدا، راڤەکاری کاڵاکان لە راکۆتین سکیورینیز ریاگەیاند، ئەگەرکانی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی سنوردار دەمێنێتەوە، چونکە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ئۆکرانیا و خۆرهەڵاتی ئەوروپا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە.

پێشبینیەکانی ئۆپیک

رێخکراوی هەناردەکارانی نەوت "ئۆپیک" پێشبینیدەکات خواستی سوتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی بەرچاو، بەڵام دابەزینی ئاستی مەترسییەکانی و بوژانەوەی ئابوری جیهانی هۆکارن بۆ پشتیوانی کردنی بازاڕی سوتەمەنی لەم ساڵدا.













گەلەری